Free Web Site - Free Web Space and Site Hosting - Web Hosting - Internet Store and Ecommerce Solution Provider - High Speed Internet
Search the Web

چاوه‌كه‌م چاوم لێت بوو
له‌ژێر چاوت سه‌يرت ئه‌كردم
چاوه‌كه‌م چاوم لێت بوو
به‌ره‌و دنيای خۆت ئه‌بردم
سوێند به‌مه‌ستی ئه‌وچاوانه‌
به‌عه‌شقی شه‌م بۆ دێوانه‌
تاكو ئێستا كه‌س وه‌كو تۆ
دڵی نه‌كردووم به‌ نيشانه‌
چاوم لێت بوو وه‌ك شازاده
داگيرت كرد وڵاتی دڵ
بووم به‌كۆ يله‌ی هه‌تا هه‌تا
ته‌وقی عه‌شقی تۆم كرده‌ مل
ئه‌بووی به‌شاخ ئه‌بووم به‌ به‌فر
بووی به‌ئاسمان منيش به‌ هه‌ور
له‌باوه‌شی گه‌رمی تۆدا
بووم به‌ئاو يان به‌ئاگر
به‌ڵام گيانه‌ تۆ بێ ده‌نگ بوويت
منيش بێ ده‌نگ هيچمان نه‌وت
چونكه‌ به‌ختی دڵ وه‌كو شه‌و
زۆر ئه‌ترسا له‌ڕۆژی ڕووت
تازه‌ تۆ بووی به‌ ئه‌فسانه‌
به‌چيڕۆكی عاشقانه‌
بووی به‌خه‌ون به‌ يادگاری
ئاخ له‌ ده‌ستی ئه‌م زمانه‌

ڕۆ ی